به‌ڕنامه‌یێكی زۆر باش بۆ دابه‌زاندنی نوێترین فیلم بۆ ئه‌ندروید


بۆ بینینی نوێترین فیلمه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانیت ماڵپه‌ڕی گوگڵ به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و گه‌ڕانه‌ت له‌كۆڵ ببێته‌وه‌و خێراترو باشترو به‌بێ رۆتین ده‌ستت بگاته‌ ئه‌و فیلمانه‌، به‌رنامه‌ی PopCorn Time به‌كاربهێنه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت نوێترین فیلم به‌ كوالیتییه‌كی به‌رزو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌ ژێرنوسیشه‌وه‌، ببینیت.
له‌ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئه‌ندرۆید، ده‌توانن ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌زێنن. بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:
https://popcorn-time.se/android.html
پاش دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌، لیستی ئه‌و فیلمانه‌ ده‌بینیت و ئه‌و فیلمه‌ی به‌دڵته‌ هه‌ڵبژێره‌. پاشان به‌ ته‌نها كلیكێك ئه‌و فیلمه‌ ده‌بینیت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ماڵپه‌ڕی wired.com له‌زاری دیڤیلۆپه‌رپێكی به‌رنامه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی له‌ئێستادا رۆژانه‌ 100 هه‌زار جار داده‌به‌زێنرێت.


سه‌رچاوه‌: ئه‌رسه‌لان ئایتی 
بابه‌تی دواتر
« Prev Post
بابه‌تی پێشو
Next Post »