نوێترین به‌رنامه‌ی بێبه‌رامبه‌ر بۆ به‌هێزكردنی توانای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت

سیستمی ویندۆز كه‌ به‌ربڵاوترین سیستمی كارپێكردنی كۆمپیوته‌ره‌ له‌جیهاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركه‌كان واته‌ تاسك مه‌نیجه‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت ئه‌و به‌رنامه‌و ئه‌ركانه‌ ببینیت كه‌ له‌ئێستادا له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا كارده‌كه‌ن.
هاوكات رێژه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و میمۆرییه‌ش نیشان ده‌دات كه‌ هه‌ر به‌رنامه‌و ئه‌ركێك گرتویه‌تی به‌ڵام به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ناتوانێت ریزبه‌ندیی ئه‌رك و به‌رنامه‌كان به‌ ئاره‌زوی خۆی ده‌سكاری بكات كه‌ سودێكی به‌رچاوی هه‌یه‌.
له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی Process Lassoه‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی بێبه‌رامبه‌ره‌، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رك و به‌رنامه‌یانه‌دا بكات كه‌ له‌ئێستادا كارده‌كه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت ریزبه‌ندیی ئه‌ركه‌كان بگۆڕیت و ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌یت به‌ گه‌وره‌ترینه‌كه‌یان و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانیت وا بكه‌یت ئه‌و به‌رنامه‌ یان ئه‌ركه‌ له‌به‌رنامه‌ یان ئه‌ركه‌كانی تر زیاتر مادده‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌كاربهێنێت و ئه‌مه‌ش سودی به‌رچاوی هه‌یه‌.
پاش دابه‌زاندن و كارپێكردنی Process Lasso، ئه‌و به‌رنامه‌و ئه‌ركانه‌ ده‌بینیت كه‌ له‌ئێستادا له‌كاردان. پاشان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت ئه‌وله‌ویه‌تی پێبده‌یت كلیكی راستی له‌سه‌ر بكه‌، پاشان كۆمه‌ڵێك بژارده‌ ده‌بینیت و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌دڵی خۆت کونترولی ده که یت.
ئه مه ش لینکی به رنامه که


                                                            دابەزاندن                                                    
  نووسەر: سەرهاد
بابه‌تی دواتر
« Prev Post
بابه‌تی پێشو
Next Post »