ئایا ئینته‌رنێتى كۆره‌ك ،وێنه‌ و ڤیدیۆی یوتبوب و ڤایبه‌ر ده‌كاته‌وه‌ ؟



كۆمپانیاى فه‌یسبووك له‌ ڕێگاى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێـت دۆت ئۆرگه‌وه‌ ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ ٣٠ وولاتى جیهان دابین كردوه‌ .
كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆمیش وه‌كو تاكه‌ وه‌كیلى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پێشكه‌شى هاوڵاتیانى عێراق ده‌كات .
له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا و  له‌ ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌یسبووك لایت (facebook lite)ه‌وه‌ ده‌توانرا وێنه‌ و دیمه‌نه‌كانى فه‌یسبووك ببینیت ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه‌ وه‌ستێندرا .
دیاره‌ به‌كارهینه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ، ته‌نها ده‌توانن له‌ ماسنجه‌ر و فه‌یسبووك به‌ بێ وێنه‌ سوودمه‌ند ببن ، به‌لام زۆرێك له‌ پڕۆگرامسازه‌كانى جیهان به‌ چه‌ندین ڕێگاى جیاوازه‌وه‌ ،توانیویانه‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بشكێنن وسوودمه‌ند بن له‌  ته‌واوى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئینته‌رنێت .
ئه‌مرۆ دوای زیاتر لە 4 كاتژمێر گەڕان لە ئینتەرنێت و تاقی كردنەوەی دەیان ڕێگا (هەمویان سەرنەكەوتو بوو )، دواجار چه‌ند ڕێگایەكی ئاسان و سەركەوتوانە م دۆزیەوە بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێتی كۆرەك بە تەواوی كارەكانەوە.
واتە ئەو هێڵە ئینتەرنێتە خۆڕاییەی كۆڕەك ، دەتوانێت ڤیدیۆكانی یوتوب ، هەموو ماڵپەرەكان ، داونلۆد و ئەپلۆد ، ڤایبەر و ئینستاگرام و فەیسبووك ، وی چات و تانگۆ و ..هتد سەرجەم ئەو كارانەی بە ئینتەرنێتی ئاسایی ئەنجام دەدرێن ، بەو ئینتەرنێتـە خۆڕاییەش ئەنجامی بدەیت .
له‌ ئێستادا له‌ هه‌ر ٣٠ ووڵاتى جیهان ، به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ له‌ ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنێكى تایبه‌تى ڤی پی ئێن (vpn)،ه‌وه‌ ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌ ته‌واوى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێـ ، واته‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڤایبه‌ر و وی چات و ئینستاگرام …هتد
به‌ پێى زانیاریه‌كانى ماڵپه‌رى تێك ئاى ، له‌ ئێستادا له‌چه‌ندین فرۆشگاى مۆبایل له‌ شارى سلێمانى، ته‌نها به‌ ٣ بۆ ٥ هه‌زار دینار، ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ كار ده‌كرێت له‌سه‌ر مۆبایله‌كان.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئێمه‌ش بۆ  بۆ جیهانی تەكنەلۆژیا و ئێوه‌ خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه‌  :
1- هیچ شتێك لە جیهانی تەكنەلۆژیا مەحاڵ نیە .
2- هیچ شتێك جێگای متمانە نیە .
3- هیچ كەسێكیش تەواو پارێزراو (پاراستنى  زانیاریەكان)نیە .
تێبینى  :مه‌به‌ستى ئێمه‌ ته‌نها لایه‌نه‌ زانستیه‌كه‌یه‌تى ،نه‌وه‌ك فێربوونى ،بۆیه‌ خۆتان ئه‌توانن به‌ ئاسانترین شیوه‌ له‌ گۆگڵ گه‌ڕان بكه‌ن و ڕێگاكانى سوودمه‌ند بوون له‌و خزمه‌تگوزاریه‌ وه‌ربگرن .
داواى لێبوردنیش له‌ خوێنه‌رانى ماڵپه‌رى تێك ئاى ده‌كه‌ین ، كه‌ وا بڕیار بوو فێركاری چۆنیه‌تى كاراكردن و سوود وه‌رگرتن له‌و خزمه‌تگوزاریه‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام له‌ شه‌وى ڕابردوه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار و به‌ چه‌ندین ڕێگا، ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌ و هۆشداریان داوه‌ كه‌ بلاو كردنه‌وه‌ى بابه‌تێكى له‌وشێوه‌یه‌ نایاساییه‌ .
بۆیه‌ جاریكى تر داواى لیبوردن ده‌كه‌ین و هیچ نامه‌كیش وه‌لام نادریته‌وه‌ كه‌ پرسیار له‌ چۆنیه‌تى كاراكردنى ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ بكات
هاوپێچ : وێنەی مۆبایلەكەم لە كاتی بەركاهێنانی ماڵپەری یوتوب و لە ڕێگای ئینتەرنێتی خۆڕایی…
1935437_1030732683634962_1483503475335059704_n (1)
سه‌رچاوه‌: ماڵپەری تێك ئای
بابه‌تی دواتر
« Prev Post
بابه‌تی پێشو
Next Post »