زۆر جار گوێیمان له وشهی (ڕووتکردن) دهبێت لهسهر سیستمی ئهندرۆید سیستمهكانی تر كورتهیهك لهسهر Root كردنی مۆبایل :
سەرەتا دەبێت بزانین ڕووت چییە؟ چاوێک لێرە بکە Root زۆرجار گوێمان لێدەبێت کە دەڵێن فڵانە مۆبایل ڕووتکراوە، یان چۆن مۆبایلەکەم ڕووتبکەم؟ لە ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێت کە سیستەمیئاندرۆیدیان لەسەرە ئەم هەژمارە واتە هەژماری ڕووت ناچالاککراوە. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەر نەتوانێت دەستکاری پەڕگەکانی سیستەم بکات ، دیارە ئەگەر ئەو دەستکاریکردنە ئەگەر بەووریای و دروستی نەکرێت ، ئەوا ڕەنگە مۆبایلەکەت یان تابلێتەکەت تێکبدات.
چۆن ئامێرەکەم کە ئاندرۆیدی لەسەرە ڕووتبکەم؟
پێش ڕووتکردن دەبێت ئەوە بزانین کە لەگەڵ کرداری ڕووتکردن ئەوا گرەنتی مۆبایلەکەمان یان تابلێتەکەمان لە کیس دەچێت. وە دەبێت کردارەکە بە دروستی و بە ووریایی ئەنجامبدەین ئەگەرنا ڕەنگە ئامێرەکەمان جا چ مۆبایل یان تابلێت بێت لەکاربخەین. کرداری ڕووتکردن لەسەر هەموو ئامێرەکان کە ئاندۆیدیان لەسەرە هەمان دەرەنجام و مەبەستی هەیە بەڵام چۆنیەتی ڕووتکردنەکە لە مۆدێلێکەوە بۆ مۆدێلێکی تر جیاوازە.
پێویستە مۆبایلەکەم ڕووتبکەم؟
ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایت و دەتەوێت ئامێرەکەت تەنها ئەم کردارانە بکات کە لە کارخانەوە دانراون. ئەوا تۆ هیچ پێویستت بەوە نییە مۆبایلەکەت ڕووتبکەی. بەڵام بۆنموونە ئەگەر تۆ خاوەنی ئامێرێکی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس بیت و بتەوێت دوایین وەشانی ئاندرۆید کە ئایسکرێمە تاقی بکەیتەوەو بەڵام هێشتا بە فەرمی لەلایەن سامسۆنگەوە نەوەشێنراوە و تەنها گەشەپێدەران ئەو کارەیان کردووە. ئەوا ئەو کاتە پێویستت بەوەیە مۆبایلەکەت ڕووتبکەی. ...
ConversionConversion EmoticonEmoticon