تا ئێستا زیاتر لە 50 ملیون کەس ویندوزە نوێ 10 بەکاردەهێنن


ویندوزى 10 ویندوزێکى فەرمیە لە لایەن کومپانیاى مایکروسوفتەوە دروستکراوە و بە فەرمى بڵاوکراوەتەوە, وە هەروەها ئەم ویندوزە بە خۆراییە بۆ هەموو جیهان وە بە پێى زۆربەى هەواڵەکان دەڵین ئەمە دەبێتە دوایین ویندوز لە لایەن کومپانیای مایکروسوفتەوە واتە ئەمە کوتا ویندوزە, بەڵام ئەم ویندوزە تا ئێستا زۆر بەکارهێنانى هەیە چونکە زۆر بەهێزە تا ڕادەیێک و لە سەر مەواسەفاتى کومپیوتەرى کەمیش  بەکاردەهێت هەر بوویە تا ئێستا بەکارهێنانى زۆرە لە جیهان. ئەم ویندوزە خۆى ئەکتیڤ کڕاوە ئەگەر ئەو ویندوزى توى پێشتر ئەکتیڤ بێت واتە ئەگەر ئەو ویندوزى لە سەر کومپیوتەرەکەت 7 ی ئەبێت ئەصڵى بێت تا بتوانى ویندوزى 10ى ئەصڵى و ئەکتیڤ کڕاو دابەزێنى, لە لاییێکى ترەوە ئەم ویندوزە چەندین خزمەتگوزارى نوێ لێ کڕاوە بۆ نموونە وەکو وێبگەرى (Microsoft EDGE) ئەم وێبگەرە نوێیە زۆر خێرایە و رۆکارەکەى زۆر جوانە جگە لە Microsoft Internet Explorer.


سەرچاوە: filehippo
رەوان عبدالستار
بابه‌تی دواتر
« Prev Post
بابه‌تی پێشو
Next Post »